«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ٧ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٥ی زایینی له‌سه‌ر بانگهیشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای وڵاتی ئیماڕات سه‌ردانی شاری ئه‌بوزه‌بی ده‌کات و له‌گه‌ڵ «شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان» سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه و دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له گرینگه‌کانی نێوانیان دیدار و چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن.
هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن.
342/
Your Comment